ئادار 12, 2020 17:16 Asia/Tehran
  • وشداری یەکێتی ئەورووپا بە یوونان لەبارەی بارودۆخی پەناخوازەکان

یەکێتی ئەورووپا سەبارەت بە پێویستی لەبەر چاو گرتنیی مافی پەناخوازیی بە یوونان وشداری داوە.

 بە پێی راپۆرتی ڕۆژی پینجشەممەی گاردیەن" یلوا یوهانسۆن" کۆمیسێری یەکێتی ئەورووپا لە کاروباری نێو خۆیی جەختیکرد، سەران بروکسێل گەرکیانە بۆ وتووێژ لەبارەی قەیرانی پەناخوازەکان لە سنوورەکانی یەکێتی ئەورووپا سەردانی ئاتێن بکەن.

یوهانسۆن هەروەها گوتی،گەرکیەتی لەبارەی قۆڵبەستکرانی  پەناخوازان لەگەڵ کاربەدەستانی ئاتێن وتوویژ بکات.چوونکا بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان لەم ئۆردوگایە؛ کۆچبەران بەر لە دەرکرانیان لە یوونان بەبێ ئەمەی بتوانن بریکاریان هەبێت و یان پێیان بکرێت داوای پەنابەریەتی بکەن دەکەونە بەر لێدان وکووتان. ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز ڕۆژی سێشەممە باسی لە قۆڵبەستکران و دەرکرانیی کۆچەران بەبێ بەڵگەی یاسایی کرد. یوهانسۆن لەم بارەوە گوتی، ئەم چەشنە قۆڵبەستکردنە کاتییانە یەکێ لەو برگەیانەیە کە گەرەکمە لەگەڵ وەزیرانی دەوڵەتی یوونان لەبارەی وتوویژ بکەم، بە دڵنیاییەوە ناتوانن کۆچەران بخەنە بەر لێدان وکووتان.

 یوونان یەک مانگ لەمەو بەر بۆ هەڵپەسێردرانی یەک مانگەی داوای پەناخوازی- بە پێچەوانەی یاساکانیی یەکێتی ئەورووپا و کۆنوانسیۆنی ژینیڤ- بڕیار بگرن.

ئاژانسی پەنابەرانی ڕێکخراوەی نەتەوەکان یش ڕایگەیاندووە ئەم بڕیارەی یوونان هیچ بنەمایەکی یاسایی نییە. ئانکارا ڕایگەیاندووە بە هۆی پشتگری نەرکدنی یەکێتی ئەورووپا لە کردەوەکانی سەربازی تورکیا لە ئیدلەبی سوریا ئەم بریارەیان گرتووە و ئیتر گەرەکیان نییە پێش بگرن لە ڕۆیشتنی کۆچەران بەرەو سنوورە ئەورووپاییەکان.

سەرپەیڤ