ترەمپ بانگەشەی کرد: ئەمریکا لە لوتکەی کۆرۆنا دابەزیوە
سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران دیسان بە دووپات کردنەوەی ئەو بانگەشەیە کە هەژماری مردن بە هۆی کۆرۆنا لە چین زیاتر لە وڵاتانی دیکەیە، وتی: نیشانەی جۆربەجۆری پۆزیتیڤ دەبیندرێ کە ئەو ڤایرۆسە گەیشتۆتە لوتکەی خۆی لە ئەمریکا و ئێستا بەرەو خوار دابەزیوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "دۆناڵد ترەمپ" ئێوارەی شەممە لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە پەرە سەندنی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا لە ئەمریکا وتیشی: ئەو هەواڵانەی سەبارەت بەوەی ئەمریکا لە سەروی هەموو وڵاتانی جیهانە لە بواری هەژماری تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و گیانلەدەسداوان لەبەر ئەو نەخۆشییە، هەموو درۆ و دەسەلە و ساختەیە.
ترەمپ بە ئاماژە بەوەی کە چین بە هەژماری زۆری تووشبوان و مردوانی لەبەر کۆرۆنا پەلەی یەکەمی جیهانی هەیە، وتی: هەژماری مردن لە ئەمریکا تەنانەت لە وڵاتانی ئەورووپای ڕۆژاوایش زۆر کەمترە.
بە پێی ڕێژە و ئاماری فەرمی، تا ئیستا ٧١٠ هەزار و ٢٧٢ کەس لە ئەمریکا تووشی کۆرۆنا ڤایرۆس بوونە و لەو هەژمارە ٣٧ هەزار و ١٧٥ کەس گیانیان لە دەس داوە.
بە بڵاو بوونەوەی کارەساتباری کۆرۆناڤایرۆس و بێدەسەڵاتی دەوڵەتی ترەمپ لە بەرەنگاربوونەوەی، ڕەخنە و گازندە بەرامبەر بە کارنامەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا یەکجار پەرەی سەندووە.