نیسان 21, 2020 15:44 Asia/Tehran
  • ترەمپ: خەرج کردنی ئێمە لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین کردەوەیەکی گەمژانە بوو

سەرۆک کۆماری ئەمریکا خەرجی هەشت تریلیۆن دۆلاری ئەم وڵاتە لە ڕۆژاوای ئاسیا (ڕۆژهەڵاتی ناڤین)ی بە کردەوەیەکی گەمژانە وەسف کرد.

بەە پێی ڕاپۆرتی کوەناڵی هەواڵی ئەلجەزیرە؛ "دۆنالد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە لە پرێس کۆنفرانسێکدا سەبارەت بە کۆرۆنا لە ئەمریکا وتی: ئێمە هەشت تریلیۆن دۆلارمان لە ڕۆژهەلاتی ناڤین خەرج کرد  و کاتێک کە ئەو کارەمان کرد زۆر گەمژە و نەزان بووین".

ترەمپ دیسان لە قسە ملهوڕانەکانیدا رایگەیاند: کاتێک ئێمە هاوڕێ و هاوپەیمانەکانمان دەپارێزین ئەوانیش دەبێ خەرجی ئەو پاراستنە دابین بکەن."

ترەمپ هەروەها وتیشی: ئەگەر بتوانین بە بێ هیچ پارەیک نەوت وەرگرین من بیر لە مەسەلەی ڕاگرتنی کڕینی نەوت لە عەرەبستان دەخەمە بەر باس و وتووێژ.

ئیستاکە لە لایەکەوە چەرخی ئابووری جیهانی لەبەر بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاوەستاوە و لە لایەکی دیکەشەوە شەڕی نەوتی لە نێوان دوو دەورگێری سەرەکی واتە ڕووسیا و عەرەبستان بازاڕەکانی بەرەوڕووی زێدەبوونێکی لەڕادەبەدەر و کەم وێنەی نەوت کردووە کە گەلێک بانتر لە ئاستی داخوازەکەیە.

بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ماوەی چەن مانگی ڕابردوو بۆتە هۆی ئەوەی کە چالاکیی ئابووریی لە سەرانسەری جیهان یەکجار کەم ببێتەوە و هەر بۆیە داخواز بۆ سووتەمەنی بەردەنی گەیشتۆتە کەمترین ئاستی خۆی لە ماوەی چەن دەیەی رابردوودا.

سەرپەیڤ