ھاوتەریبیی ئاڵمانیا لەگەڵ ھەڵوێستەکانی کۆشکی سپی دژی حیزبوڵڵای لوبنان
دەوڵەتی ئاڵمانیا ھاوتەریب لەگەڵ سیاسەتە بێ ئاکام و ھەرەس ھاتووەکانی کۆشکی سپی دژی بزوتنەوەی حیزبوڵڵا قەدەغەی چالاکییەکانی ئەم بزوتنەوەیە لە ئاڵمانیای ڕاگەیاند.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرەنسا، دەوڵەتی ئاڵمانیا ڕۆژی پێنج شەممە وێڕای ڕاگەیاندنی قەدەغەی یەکجاریی چالاکییەکانی بزوتنەوەی حیزبوڵڵای لوبنان لە ئاڵمانیا، وەک چۆن ئەمریکاو ئیسرائیل پێداگر بوون لە سەری، حیزبوڵڵای بە ڕێکخراوەیەکی تیرۆریستی ناساند.
ھەتا ئێستا بەس چالاکییەکانی لقی سەربازیی حیزبوڵڵای لوبنان لە لایەن وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا قەدەغە کرا بوو، ئیدی کاریان بەسەر چالاکیی لقە سیاسییەکانی ئەم بزوتنەوەیە نەدا بوو کە خۆی لە خۆپیشاندان و یان ھەوڵی دژی ئیسرائیلی ئەویش بە شێوەیەکی ڕێکمەندو ئاسایی دا دەبینییەوە. کەچی ئێستا کاربەدەستانی ئاڵمانیا باسی ھێرشی پۆلیسی ئاڵمانیا بۆ سەر ئەم بزوتنەوەیەو داخستنی چەند دامەزراوەو مزگەوتی سەر بە بزوتنەوەی حیزبوڵڵای لوبنان لەم وڵاتەدا دەکەن.
حیزبوڵڵای لوبنان بەردەوام بەرنگاری ڕژێمی زایونی دەبێتەوەو ئەکتەرێکی کاراو شوێن دانەرە لە گۆڕەپانی لوبنان دا.