تۆمارکرانی رەقەمی پێوانەیی قوربانیانی کۆرۆنا لە تەکساسی ئەمریکا
تەنیا دوو حەوتە دوای کرانەوەی کاروکاسبیەکان لە ویلایەتی تەکساس ، قوربانیانی کۆرۆنا لەم ویلایەتە رەقەمی پێوانەیی تۆمار کرد .
بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران ، ھاوکات لە گەڵ کرانەوەی ئابووریی لە ویلایەتی تەکساس ، ئەو مەڵبەندەی ئەمریکا زیاترین ژماری قوربانیانی رۆژانەی ڤایروسی کۆرۆنای لە کاتی گشتگیربوونیەوە تا ئێستا تۆمار کردووە .
بە پێی راپورتەکان ، لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا 116 توشبوو بە ڤایروسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە کە لە بازنەیەکی سێ رۆژەدا لە ویلایەتی تەکساس ، رەقەمێکی پێوانەییە .
ژماری زۆری قوربانیانی ویلایەتی تەکساس لە کاتێکدایە کە رێکاری کەرەنتینەی نێو ماڵ لە رێکەوتی سی نیسان کۆتایی پێھات و سەرباری نیگەرانیەکان درێژ نەکرایەوە .
بە پێچەوانەی دژایەتیەکی زۆر لە گەڵ کرانەوەی کاروکاسبیەکان لە ئەمریکا ، تڕەمپ بە توندی لەسەر کرانەوەی ئابووریی سوورە .
تا ئێستا زیاتر لە 88 ھەزار و 930 کەس لە ئەمریکا بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە .