May 31, 2020 17:29 Asia/Tehran
  • تڕەمپ ناچار بوو کۆبوونەوەی گروپی 7 دوابخات

سەرۆکی ئەمریکا دوابەدوای خۆبواردنی گەورەسەرۆکی ئاڵمان لە ئامادەبوون لە کۆبوونەوەی گروپی حەوت ، بەڕێوەچوونی ئەم کۆبوونەوەی لانیکەم تا مانگی ئەیلوول دواخست .

بە پێی راپۆرتی کەناڵی سی ئێن ئێن ، دۆناڵد تڕەمپ ئێوارەی شەممە بە پەیامنێرانی گوت : من ئەم دانیشتنە دوادەخەم . 

سەرۆکی ئەمریکا لەم دواییانەدا گووتبووی بەنیازە لە ئاخر و ئۆخری مانگی ژوئەنی داھاتوودا میوانداری سەرانی وڵاتانی ئەندامی گروپی حەوت بێ بەڵام رووبەڕووی کاردانەوەی نادیاری سەرانی وڵاتان بووەوە بە لەبەرچاوگرتنی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا . 

ستیفان سیبێرت وتەبێژی حکومەتی ئاڵمان رۆژی شەممە رایگەیاند : ئانگلا مێرکڵ بە سەرنجدان بە گشتگربوونی ڤایرووسی کۆرۆنا ناتوانێ سەردانی واشنگتۆن بکات . 

جاستین تڕۆدۆ سەرۆک وەزیرانی کەنەداش رۆژی چوارشەممە گووتبووی دڵنیا نیە بەلەبەرچاوگرتنی گوازرانەوەی ڤایرووسی کۆڕۆنا بتوانێ لەو کۆبوونەوەدا ئامادە بێ . 

تڕەمپ دوێنێ ئێوارە گوتبووی بەنیازە سەرانی روسیا ، ئۆسترالیا ، ھیندستان و کۆریای باشووریش بۆ جڤینی جی حەوت بانگێشت بکات . 

گروپی حەوت ئێستا بریتیە لە وڵاتانی ئەمریکا ، کەنەدا ، فەڕەنسە ، بریتانیا ، ئاڵمان ، ئیتالیا و ژاپۆن . 

سەرپەیڤ