حوزه‌یران 19, 2020 17:09 Asia/Tehran
  • بڕیاری دیوانی باڵای ئەمریکا دژی ترەمپ لە بارەی یاسای داکا

دیوانی باڵای ئەمریکا ڕۆژی پێنج شەممە بە پێنج دەنگی تەبا لە بەرامبەر چوار دەنگی ناتەبا، گەڵاڵەکەی «داناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتەی ڕەت کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، لە بەیاننامەکەی دیوانی باڵای ئەمریکادا ھاتووە، «داناڵد ترەمپ» پاساوی پێویستی بۆ ڕاپەڕاندنی ئەو گەڵاڵەیە سەبارەت بە ھەڵوەشاندنەوەی یاسای داکا پێ نییە.

پێشتر«داناڵد ترەمپ» لەگەڵ بەرنامەی کۆچبەرانی داکادا دژایەتیی کرد بوو و دەوڵەتەکەی ڕایگەیان بوو کە ئەو یاسایە ھەڵدەوەشێنێتەوە.

بەرنامەی داکا بەو منداڵە کۆچبەرە بێ مۆڵەتانەی کە لە تەمەنی منداڵی دا چوونەتە ئەمریکا و خوێندوویانەو یان چوونەتە نێو سوپای ئەم وڵاتەوە، مۆڵەتی ئەوە دەدات، بە مەرجێک کە توشی تاوانێکی قورس نەھاتبن، بۆ ماوەی دوو ساڵ بە بەردەوامی مانەوەیان لە ئەمریکادا بۆ درێژ بکرێتەوە.

«باراک ئوباما»ی سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٢ داو دوای چەندین ھەوڵی سەرنەکەوتووی لە کۆنگرێس دا بۆ تێپەڕاندنی یاسای پاراستنی منداڵان لە بەرامبەر ڕەوتی وەدەرنانی کۆچبەرانی بێ مۆڵەت، ئەو بەرنامەیەی داڕشت.

سەرپەیڤ