واشێتگتۆن ھەمیسان ئێران و ڕووسیاو چینی بە دەستوەردان لە ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکا تۆمەتبار کرد
تهمووز 16, 2020 02:54 Asia/Tehran
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە جارێکی تر بە بێ خستنە ڕووی ھیچ جۆرە بەڵگەیەک، وڵاتانی جۆربەجۆر لەوانە ئێران و ڕووسیاو چینی بە ھەوڵدان بۆ دەستوەردان لە ھەڵبژاردنی ئەمریکا تۆمەتبار کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس «مایک پەمپێئۆ» لە وتووێژێکدا وێڕای تۆمەتبار کردنی ئێران و ڕووسیاو چین و کۆریای باکووری بە ھەوڵدان بۆ دەستوەردان لە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ٢٠٢٠ی ئەمریکا ڕایگەیاند: واشێنگتۆن بەرپەرچی وەھا ھەوڵدانێک دەداتەوە.
کاربەدەستانی باڵای ئەمریکا لەوانە پەمپێئۆ پێشتریش ھەر ئێران و چین و ڕووسیایان بە بە ھەوڵدان بۆ دەستوەردان لە ھەڵبژاردنی ئەم وڵاتە تۆمەتبار کردبوو.
ڕووسیاو چین و ئێران ھەتا ئێستا گەلێک جار ئەو بوختانە پوچەڵەیان ڕەت کردووەتەوە.