ته‌مووز 16, 2020 13:38 Asia/Tehran
  • چین باڵوێزی ئەمریکای بانگ کرد

وەزارەتی دەرەوەی چین شەوی پێنج شەممە باڵوێزی ئەمریکا لە پیکەنی بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە ھەنگاوە تازەکانی دەوڵەتی ئەمریکا دژی چین بانگ کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، کاربەدەستانی وەزارەتی دەرەوەی چین لەو بانگ کردنەدا ئەوپەڕی ناڕەزامەندیی پیکەنیان بەرامبەر بە ھەنگاوەکانی دژی چینیی دەوڵەتی ترەمپ بە ئاگاداریی باڵوێزی ئەمریکا لە چین گەیاند.

«دۆناڵد ترەمپ» سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەم حەوتەیەدا باسی واژۆی پەسەندکراوەی گۆنگرێسی ئەم وڵاتەی کرد لە بەرەی بایکۆتی کاربەدەستانی چینی بە بیانووی خۆی وتەنی داپۆڵساندنی خەڵکی ھۆنگ کۆنگ و وتیشی: فەرمانێکی واژۆ کردووە کە ھەڵس و کەوتی بەپارێزی دەوڵەتەکەی لە ھەمبەر ھۆنگ کۆنگ کۆتایی پێ دێنێ و لەمەوبەدوا لەگەڵ ئەم ناوچەیەدا وەک سەرزەوینی سەرەکیی چین ھەڵس و کەوت دەکرێت.

پەرلەمانی چین لەم دواییەدا پرۆژەیاسای ئاسایشتی نیشتیمانیی ھۆنگ کۆنگی پەسەند کرد.پەسەندکرانی ئەم پرۆژەیاسایە لەگەڵ کاردانەوەی نەرێنیی ئەمریکاو ھاوپەیمانەکانی بەرەوڕوو بووەتەوە. ئەم یاسایە ، جیایی خوازان و ئەوانەش کە بە نیازی ھێرشی تیرۆریستی و دەستوەردان لە کاروباری ھۆنگ کۆنگن، دەکاتە ئامانج.

ھۆنگ کۆنگ لە ساڵی١٨٤٢ ھەتا ١٩٩٧ لەژێر ڕکێفی بریتانیادا بووەو دواتر لە ساڵی ١٩٩٧ و پاش کۆتایی ھاتنی ماوەی پەیمانەکەی پێشووی لەگەڵ بریتانیا بە چینەوە پەیوەست بوو.

سەرپەیڤ