ته‌مووز 16, 2020 18:56 Asia/Tehran
  • جەختی ئێران لە سەر پێویستیی خێراکردنەوەی ڕەوتی ڕاپەڕاندنی پەسەند کراوە ئابوورییەکانی نێوان تاران و کابۆل

یاریدەری سیاسیی وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیدار لەگەڵ سەرپەرشتی وەزارەتی دارایی ئەفغانستان لە سەر پێویستیی خێراکردنەوەی ڕەوتی ڕاپەڕاندنی پەسەند کراوە ئابوورییەکانی نێوان تاران و کابۆل پێی داگرت.

«سەیید عەبباس عەراقچی» یاریدەری سیاسیی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە لە دیدار لەگەڵ «عەبدولھادی ئەرغەندیوال» سەرپەرشتی وەزارەتی دارایی ئەفغانستان داوای داڕشتنی بەرنامەی ھاوبەش و گەشەی ھاوکارییەکانی ئابوورییەکانی نێوان دوو وڵاتی کرد.

عەراقچی کە دوێنێ چوارشەممە گەییشتە کابۆل، شەوی ڕابردوو چاوی بە «موحەممەد حەنیف ئەتمەر» سەرپەرشتی وەزارەتی دەرەوەی ئەفغانستان کەوت و سەبارەت بە  یەکلایی کردنەوەی دەقی بەڵگەنامەی تۆکمەی ھاوکارییە ستراتژییەکانی نێوان دوو وڵات و بابەتە جێی سەرنجەکانی ھەردووک لاو ڕێگاکانی پەرە پێ دانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان ڕاوێژیان کرد.

یاریدەری سیاسیی وەزیری دەرەوەی ئێران بڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ کۆمەڵێکی دیکە لە کاربەدەستانی ئەفغانی دیدارو وتووێژ بکات.

سەرپەیڤ