ته‌مووز 22, 2020 20:44 Asia/Tehran
  • بەرنامەی تۆکمەی ٢٥ ساڵەی ئێران و چین و بناغەیەکی پتەو بۆ پەرە پێ دانی پەیوەندییەکان

سەرۆکی کۆلیژی پەیوەندییە نێونەتەوەییەکانی زانکۆی زمان و وێژەی پەکین، بەرنامەی تۆکمەی ٢٥ ساڵەی ھاوکارییەکانی ئێران و چینی بە بناغەیەکی پتەو زانی بۆ پەرە پێ دانی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «جیا لیە یینگ»، شەوی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی ئۆنلاینی پەیوەندیی کلتوورییە ڕۆشنبیرییەکانی ئێران و چین، تاران و پەکینی بە دوو ھاوبەشی بازرگانی و ئابووری و دوو ھاوکارو دۆستانی تێکڕای وەرزەکان بزانین، وتیشی: بەرنامەی تۆکمەی ٢٥ ساڵەی نێوان دوو وڵات دەتوانێ ئەم پەیوەندییانە پتر لە ڕابردوو پەرە پێ بدات.

سەرۆکی کۆلیژی پەیوەندییە نێونەتەوەییەکانی زانکۆی زمان و وێژەی پەکین وێڕای ئاماژە کردن بە بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی ئێران و چین وتیشی: ئەم بایکۆتانە کاریگەریی نەرێنیی لەسەر پەرەسەندنی پەیوەنئدییەکانی نێوان تاران و پەکین نەبووە.

تەلەفزیۆنی دەوڵەتیی چینیش لەم دواییەدا ڕایگەیاند، بەرنامەی ھاوکاریی ٢٥ ساڵەی ھاویەشی ستراتژیی ئێران و چین، بەرژەوەندییەکانی تاران و پەکین دابین دەکات.

کۆماری ئیسلامیی ئێران و کۆماری گەلی چین بە گوێرەی بەرنامەی تۆکمەی ھاوکاریی ٢٥ ساڵە، پەرە پێ دانی ھەرچی زیاتری پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان لە ئاستی ناوچەیی و نێونەتەوەیی پێ و شوێن دەگرن.

سەرپەیڤ