نانسی پلوسی: ترامپ زانیاریی بەلارێدابەر و گومڕاکەرانه سەبارەت بە کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتەی تۆمەتبار کرد بە بڵاوکردنەوەی زانیاریی گومڕاکەرانە سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
نانسی پلوسی رۆژی یەکشەممە لە دیمانە لەگەڵ "ئەی بی سی نیوز"دا گوتی: ترامپ خەریکە زانیاری هەڵەو بەلاڕێدابەرانە سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە.
ترامپ لەکاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تائێستا بەردەوام لێدوانی زۆر سەیر و سەمەرەو دژبەیەکی لەبارەی ئەو ڤایرۆسە بڵاو کرۆدتەوە.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا، لە قۆناخێکدا لە خەڵکی ویست ماددەی دژەڤایرۆس و پاککەرەوە بخۆن، پاشان پێشنیاری وەشاندنی نور لەناو جەستەی بە تووشبووان هێنایەئاراوە و پاشان بەکارهێنانی دەرمانی نەخۆشیی مەلاریای بە ڕێگاچارەی تووشبوون بە کۆرۆنا، ڕاگەیاند.
ئەمریکا ئێستا لەسەرووی وڵاتانی جیهاندایە هەم لەباری ڕادەی ژماری تووشبووان بە کۆرۆناو هەم لەباری ڕادەی مەرگ و مردن بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە.
بەپێی دوائامارە فەرمییە راگەیێندراوەکان، تائێستا زیاتر لە چوار ملوێن و ٧٨٣ هەزار کەس لە ئەمریکا تووشی کۆرۆنا ڤایرۆس بوون کە لەو ژمارەیە، ١٥٨ هەزار و ٩٤ کەس گیانیان لەدەست داوە.