ئاب 04, 2020 12:12 Asia/Tehran
  • ترەمپ کەڵک وەرگرتنی بەڵێندەرانی ئەمریکی لە کرێکارانی بیانیی بەرتەسک کردەوە

«دۆناڵدترەمپ» سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە بە واژۆ کردنی فەرمانێک کەڵک وەرگرتنی بەڵێدەرانی فیدراڵ لە کرێکارنی بیانیی بەرتەسک کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، ئەم فەرمانەی ترەمپ چاودێری بەسەر خاوەنکارانی فیدراڵی توندتر کردووەتەوەو ھەوڵی ئەوە دەدرێت کە لە باتی ھێنانی کرێکاری بیانی لە کرێکارانی ئەمریکی کەڵک وەربگرن.

تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا بووەتە ھۆی ھەرەس ھێنانی توندی ئابووریی ئەم وڵاتەو ملوێنان ئەمریکیی بێ کار کردووە.

میدیاکانی ئەمریکی باسی ئەوەیان کردووە کە ترەمپ بە واژۆ کردنی ئەم فەرمانە بە نیازی خڕکردنەوەی دەنگی کرێکارانی بێکاربووی ئەمریکییە بۆ ھەڵبژاردنی داھاتووی سەرۆک کۆمارەتی.

دەرەنجامی زۆرینەی دەنگەکان لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا دەربڕی پێشەنگ بوونی «جۆ بایدێن» پاڵێوراوی دیموکراتەکانە لە ھەڵبژاردنی داھاتووی ئەمریکادا لە چاو دۆناڵد ترەمپ.

سیاسەتی دژ بەیەک ،ھەڵس و کەوتی پێش بینی نەکراوو بەڕێوەبەرایەتیی خراپی ترەمپ، دابەزینی ئاستی دڵخوازبوونی ناوبراوی لێ کەوتووەتەوە.

سەرپەیڤ