ئاب 07, 2020 15:00 Asia/Tehran
  • وتەبێژی نوێنەرایەتیی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان: چوونی برایان ھوک ھیچ لە کایەکەی ئەمریکا لە بەرامبەر ئێران ناگۆڕێت

وتەبێژی نوێنەرایەتیی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە کشانەوەی ێبرایان ھوک» نوێنەری تایبەتیی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران: بۆ ئێران ھیچ جیاوازییەکی نییە کە کێ بەرپرسی ڕاپەڕاندنی سیاسەتە ھەڵشکاوەکەی واشێنگتۆن بێت.

«عەلیڕەزا میریوسفی» ڕاوێژکاری میدیایی و وتەبێژی نوێنەرایەتیی ھەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە کشانەوەی «برایان ھوک» لە پۆستی نوێنەری تایبەتیی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران و سەرۆکی «تاقمی ھەنگاوی دژی ئێران» لە وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە بە ھەواڵدەریی ڕۆیتێرزی ڕاگەیاند: ئەوەی وا دەوڵەتی ئەمریکا وەک پێکدادانی «ئەوپەڕی گوشار» باسی دەکات، شکستی ھێناوە.

میریوسفی وتیشی: ئێران بە چۆکدا نەھاتووەو ئەم کارەش ناکات و ئیدی ھیچ جیاوازییەکی نییە کە کێ بەرپرسی ڕاپەڕاندنی سیاسەتە ھەڵشکاوەکەی دەوۆەتی ترەمپ بێت.

«برایان ھوک» ئێوارەی پێنج شەممە ڕایگەیاند کە لە پۆستی نوێنەرایەتیی تایبەتیی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران کشاوەتەوە.

سەرپەیڤ