ئاب 09, 2020 19:57 Asia/Tehran
  • یارمەتیی دە ملوێن یۆرۆیی ئاڵمانیا بۆ لوبنان

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئاڵمانیا وێڕای جەخت کردنەوە لە سەر ئەوەی کە لەم ھەل و مەرجە دژوارەی دا بەرلین پقەت شتی لوبنان چۆڵ ناکات، وتیشی: ئاڵمانیا پێوەیە ھەتا بارەبوویەکی دە ملوێن یۆرۆیی بۆ لوبنان تەرخان بدات.

«هایکۆ ماس» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەڵمانیا لەمیانەی پرێس کۆنفرانسێکدا پێی داگرت: من دڵخۆشم بەوەی کە دەتوانم بەڵێن بە لوبنانیەکان بدەم کە ئەڵمانیا بە بەهای دە ملیۆن یۆرۆ هاوکارییان بۆ ڕەوانە دەکات.

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەشکرد کە گەلی لوبنان لەم رەوشە سەختەدا پێویستیان بە هاوکاریه و بەم پێیە بەرلینیش لە تەنیشتی لوبنانییەکان دەوەستێت و کاردەکات بۆ گەیاندنی هاوکاری خێرا و دەستبەجێ بۆ شارومەندانی ئەو وڵاتە.

جێگای ئاماژەیە پێنجی ئەم مانگەش وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: بەلین لە بەر لە روداوی تەقینەوەکەی بەیروت کە بەهۆیەوە چەندین فەرمانبەری باڵیۆزخانەکەیان لەو وڵاتە برینداربوون تووشی حەپەسان ھاتووەو بە زوترین کاتیش هاوکاری بۆ ئەو وڵاتە دەنێرن.

سەرپەیڤ