ئاب 10, 2020 14:03 Asia/Tehran
  • دوایین لێدوانەکانی جان بۆڵتۆن لە بارەی دۆناڵد ترامپ

جان بۆڵتۆنی ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، جارێکی تر هێرشی توندی کردە سەر دۆناڵد تڕامپی سەرۆکی وڵاتەکەی.

 

بۆڵتۆن دەڵێت: بە هۆی سەرۆکایەتی تڕامپ-ەوە ئابڕومەندی و شکۆداری ئەمریکا کەوتووەتە مەترسییەوە، چاککردنەوەی ئەو زەرەر و زیانانەش دەبێتە ئەرکی حکومەتەکەی جۆن بایدن ئەگەر بتوانێت سەرۆکایەتی ئەمریکا بباتەوە، بەڵام ئەمە ئەرکی کۆمارییەکان- یشە، هەروەها وتی: پێویستە لە ئایندەدا جارێکی دیکە ئەو پیاوە (تڕەمپ) نەکەینەوە بژاردەی خۆمان.

بۆڵتۆن لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی "باڕۆڵ" ی هۆڵەندی پێی وایە تڕەمپ هەندێک جار بەیانیان بڕیارێک سەبارەت بە گرفتێک لە گرفتەکان دەدات، کەچی ئێوارە ڕادیکاڵییانە  بڕیارەکە لە ڕەگەوە دەگۆڕێت.

بۆڵتۆن ئەوەشی وت: ئەوروپا کۆششیانە خۆیان لەگەڵ ئەو سرووشتەی تڕەمپ ڕابێنن یان لە هەنگاوە سیاسییەکانی حاڵیبن، بەڵام ئەم کارە ئاسان نییە و سەخت و دژوارە.

دەربارەی پەیوەندییە دەرەکییەکانی تڕەمپ کە بوونە ڕەخنەیەک لەسەر ئەو سەرۆکە، بۆڵتۆن دەڵێت: سەرۆکی ئەمریکا زۆر شڕ بووە بەدەست پەیوەندییەکانی لەگەڵ تیریزا مەی سەرۆک وەزیری بەریتانیا و ئەنجیلا مێرکڵی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، چونکە بەدەست مامەڵەکردن لەگەڵ ژناندا شڕوشەپڕێوە و ئەوان بە هاوتای خۆی نازانێت، ئەم کارە بە تایبەتی لەگەڵ میرکڵ زۆر ئاڵۆز بوو بۆ تڕەمپ، لەوانەیە ئەمەش لەبەر ئەوە بووبێت کە باوکی ترەمپ ئەڵمانییە، هەروەها پەیوەست بێت بە گرفتەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوانیان.

بۆڵتۆن وتیشی: تڕەمپ بەلایەوە قورسە مامەڵە لەگەڵ ئەو سەرکردانەدا بکات کە دیموکراسییانە هەڵبژێردراون، ئەو مامەڵەکردنی لەگەڵ ئەو سەرکردانە پێخۆشترە کە بەجۆرێک لە جۆرەکان فەرمانڕەواییەکی تۆتالیتارییانە (سەراپاگیر ) بەڕێوەدەبەن.

 

سەرپەیڤ