ئاب 11, 2020 13:02 Asia/Tehran
  • تەخت ڕەوانچی: وا ھەڵدەگرێ کە ئەنجومەنی ئاسایشت جارێکی تر یەک لایەنەخوازیی ئەمریکا ڕەت کاتەوە

نوێنەری ھەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە بڕیارنامەی ئەمریکا بۆ بایکۆتکردنی چەکەمەنیانەی ئێران وتی: وا ھەڵدەگرێ کە ئەنجومەنی ئاسایشت جارێکی تر یەک لایەنەخوازیی ئەمریکا ڕەت کاتەوە

«مەجید تەخت ڕەوانچی» نوێنەری ھەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی دووشەممە لە پەیامێکی توییتێری دا وێڕای ئاماژە کردن بە پێشێلکرانی بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشت لە لایەن واشێنگتۆنەوە نووسی: ئەمریکا بە مەبەستی ڕاکێشانی داکۆکی بۆ بڕیارنامە نایاساییەکەی لەمەڕ درێژکردنەوەی بایکۆتی چەکەمەنیانەی ئێران، ڕووی لە ئێران ترسێن کردن و ھەڕەشەوگوڕەشە کردووە.

تەخت ڕەوانچی وتیشی: ئەنجومەنی ئاسایشت دەبێ جارێکی تر ملھوڕی و یەک لایەنەخوازیی ئەمریکا ڕەت کاتەوە، وەک چۆن ھەر لە سەرەتای ھاتنەئارای بڕیارنامەکەش ئەوەی کرد.

بە پێی بڕگەکانی بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشت قەدەغەی ھاوپەیوەند بە فرۆشتنی چەک و چۆڵ بە ئێران ١٨ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٠ ھەڵدەگیرێت و ئەوەش ھەمان بابەتە کە ھەر لە ئێستاوە ئەمریکای خستووەتە پەلەقاژەو ھەوڵدان.

سەرپەیڤ