ئاب 13, 2020 15:09 Asia/Tehran
  • ئەمریکا : وردەکاریی تەواومان لەسەر هێرشە ئاسمانییەکەی تورکیا لە باکووری عێراق نییە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دوای ماوەیەک خۆدزینەوە لە ھەڵوێست دەربڕین لە بارەی ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق سەرەنجام ھاتە دەنگ و لە زاری بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ڕایگەیاند: وردەکاریی تەواومان لەسەر هێرشە ئاسمانییەکەی تورکیا لە باکووری عێراق نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی حوڕڕەی ئەمریکی، بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لەبارەی هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر هێزەکانی پاسەوانی سنووریی عێراق رایگەیاندووە: ئەمەریکا وردەکاریی تەواوی لەسەر هێرشە ئاسمانییەکەی تورکیا لە باکووری عێراق لەبەردەستدا نییە، بۆیە لەگەڵ هەردوو لایەنی عێراقی و تورکی لەسەر خەتە بۆ ئەوەی زانیاری زیاتری دەستبکەوێت.

ئەم بەرپرسە ئەمەریکییە وێڕای ئاماژە کردن بە کوژرانی کۆمەڵێک لە شارومەندانی عێراقی و بە تایبەتی خەڵکی سڤل لە ھێرشە ئاسمانییەکەی تورکیا راشیگەیاندووە: ئەمەریکا سەرەخۆشییەکی گەرم ئاراستەی خێزان و کەسوکاری قوربانیان و هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هەر هاووڵاتییەکی بێتاوانی عێراقی دەکات کە بەهۆی ئەو رووداوە دڵتەزێنەوە گیانیان لەدەست داوە.

ئەو بەرپرسە ئەمەریکییە ھەروەھا ستایشی هەوڵی هێزە ئەمنییەکانی عێراقیشی کردووە لەمەڕ بەرەنگاربوونەوەی ھێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە باکووری عێراق.

 

سەرپەیڤ