کاردانەوەی ترامپ بە شکستی بڕیارنامەی دژە ئێرانی لە ئەنجومەنی ئاسایش
ئاب 16, 2020 17:02 Asia/Tehran
سەرۆک کۆماری ئەمریکا باسی هەوڵدانی بۆ نوێکردنەوەی گەمارۆکانی نەتەوەیەکگرتووەکان دژی ئێران لە هەفتەی داهاتوودا دەکات.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە شکستی بڕیارنامەی دژە ئێران کە لەلایەن واشنتۆنەوە لە ئەنجومەنی ئاسایش پێشنیار درابوو، کاردانەوەی نیشان دا.
بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، دۆناڵد ترامپ بە دان پێدانان بەو شکستە، باسی هەوڵدان بۆ چآلاک کردنەوەی گەمارۆکانی نەتەوەیەکگرتووەکان دژی ئێران لە هەفتەی داهاتووی کرد.
ناوبراو وتی: ئێمە ئاگامان لە ئەنجامی دەنگدانەکە هەبوو، بەڵام گەڕانەوەی گەمارۆکان تاقی دەکەینەوە، هەفتەی داهاتوو دەیبینن.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە درێژەدا بە بانگەشەی ئەوەی کە ئێران حەزی لە شکستی ئەوە لە هەڵبژاردنەکان، وتی، ئێران دەیەوێت لە هەڵبژاردنەکان، خراپ شکست بهێنێت.