ئاب 20, 2020 11:47 Asia/Tehran
  • کازمی و پەمپێئۆ سەبارەت بە ھاوکاریی درێژماوەی ئاسایشتی و ئابووری بیروڕایان گۆڕییەوە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکاو سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بارەی چاکسازیی ئابووری، ھاوکاریی درێژماوەی ئاسایشتی و ئاوڕدانەوە لە ڕێککەوتننامەی ستراتژیی نێوان دوو وڵات بیروڕایان گۆڕییەوە.

«مۆرگان ئورتاکس» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە وێڕای ڕاگەیاندنی ھەواڵی چاوپێکەوتنی «مایک پەمپێئۆ» وەزیری دەرەوەی ئەمریکاو «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق وتیشی: ھەردووک لایان بە وتووێژە ستراتژییەکەی نێوان دوو وڵات دا چوونەوەو لە سەر بنەما جێی پەسەندەکان لە چوارچێوەی ڕێککەوتننە ستراتژییەکەدا پێیان داگرت.

ناوبراو وتیشی: وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەرۆک وەزیرانی عێراقی ھان دا ھەتا لە سەر ھەوڵەکانی بۆ دابین کردنی خواستی جەماوەری عێراق بۆ پێکھێنانی وڵاتێکی ویژدانمەندو دادپەروەر بەردەوام بێت.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە دەربڕینی ئەمەی کە پەمپێئۆ لە ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ساڵی داھاتووی عێراق داکۆکیی کردووە وتیشی: وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ھەروەھا لە سەر پێویستیی ھاتنە ئارای ڕێککەوتننامەیەک لە بارەی بوجەی دەوڵەتی ھەرێمی کوردستانیشەوە پێی داگرت.

بە قسەی ئۆرتاگس، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەڵێنی بە سەرۆک وەزیرانی عێراق داوە ھەتا چالاکییەکانیان لە مەڕ شێوازی گرینگی دان بە گرفتی گەورەی ئابووریی عێراق و بە تایبەت بەرنگار بوونەوەی «کۆڤیدی_١٩»و دابەزینی نرخی نەوت، بەردەوام کەن.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتیشی: وەزیری دەرەوەی ئەمریکاو سەرۆک وەزیرانی عێراق ھەروەھا سەبارەت بە ڕێگاگەلێک قسەیان کرد کە بە ھۆیانەوە ئەمریکا دەتوانێ بە باشترین شێوە لە سەر داکۆکیی درێژماوە لە ھێزە ئاسایشتییەکانی عێراق و دامەزراوە ئاسایشتی و ناسەربازییەکان، لەوانە ھەوڵی عێراق بۆ چاکسازی لە بەشی ئاسایشتی نێوخۆیی بەردەوام بێت.

کازمی ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای عێراقی بە مەبەستی دیدار لەگەڵ کاربەدەستان و کۆمپانیاکانی عێراق سەردانی واشێنگتۆنی کرد.

 

سەرپەیڤ