ئاب 21, 2020 02:17 Asia/Tehran
  • ترەمپ: ناچار نین لە عێراق دا بمێنینەوە

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە دیدار لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی: ناچار نین لە عێراق بین و دەتوانین بەجێی بھێڵین.

«دۆناڵد ترەمپ» ڕۆژی پێنج شەممە لە دیدار لەگەڵ «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق وتیشی: کاتێک کە ھاتمە کۆشکی سپییەوە داعش بە خێرایی خەریکی داگیرکردنی ناوچەگەلێکی بەربڵاوی کۆشکی عێراق و سووریا بوو، بەڵام لە ئێستادا لە سەداسەدی ئەو ناوچانە ڕامانماڵیون. بەڵام داستییەکەی دەوڵەتی ئوباما زۆر بە لاوازی جوڵایەوە، ئێستا ئێمە ھاوکاریی عێراق دەکەین و عێراقییەکان لە دۆلارە ناوازەکەی ئەمریکا کەڵک وەردەگرن کە ھێزمەند ترین دراڤی جیھانە.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ھەمووان دەزانن کە ئێمە گەورەترین ھێزی سەربازیی جیھانمان ھەیە و ئەگەر کەسێک زەبرمان لێ بوەشێنێ، زۆر قورستر وەڵامی دەدەینەوە، وتیشی: لەم بوارەدا عێراقیش لە ھەر شوێنێکدا پێویستی کرد بێت گەلێک یارمەتیی داوین، بە نیازین زۆر خێرا لە عێراق بچینە دەرەوە، ئێمە چاوەڕوانی ئەو ڕۆژەین و ناچار نین لە عێراق دا بمێنینەوە. بە ھیواشین کە عێراقییەکان بتوانن بەرەڤانی لە خۆیان بکەن، ھەر چۆن ساڵانی ڕابردووش ئەو کارەیان کردووە.

ترەمپ لە بارەی کوردانی عێراقیشەوە وتی: کورد لە خەباتی دژی داعش یارمەتیی باشی داین، لە ئێستادا پەیوەندییەکی باشمان لەگەڵ کورددا ھەیەو ھەڵس و کەوتی ئێمەش لەگەڵیاندا زۆر باش بووە.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە میلیشیاکان لە عێراقیش ڕایگەیاند: عێراق وڵاتێکی دیکەیەو بۆخۆی سەرۆک وەزیران و دەوڵەتی ھەیە، ئێمە بۆ ماوەیەکی زۆر لە عێراق دا بووینە، نامەوێ بڵێم ئەرێ پێویست بوو لەوێ بین یان نا، بەڵام پێم وانییە بیرۆکەیەکی باش بووبێت.

ترەمپ وتیشی: من لەو سەردەمەدا شارومەندێکی ئاسایی بووم و کەس گوێی لە قسەکانم نەدەگرت، بەڵام ھەر ئەو کاتەش ھەڵوێستی خۆم ڕوون کردبووەوە،لە ئێستادا دەمانەوێ لە عێراق بکشێینەوە و ئەم کارەش لە کورتەماوەدا دەکەین. پەیوەندیی ئێمە لەگەڵ عێراق گەلێک باشە، ئێمە گرێبەستی نەوتیی گەورەمان ھەبووە، کۆمپانیاکانی ئێمە پەیمانی نەوتیی گەورە گرێ دەدەن، ئێمە بە ھیواین لە وڵاتێک کە بۆخۆی دەتوانێ بەرەڤانی لەخۆی بکات بچینە دەرەوە.

سەرپەیڤ