ئاب 21, 2020 23:37 Asia/Tehran
  • باڵوێزی پێشووی فەرەنسا لە واشێنگتۆن: نزیکترین ھاوپەیمانەکانی ئەمریکاش نەیاری سیاسەتی ئەوپەڕی گوشاری واشێنگتۆنن

«ژێرار ئاروود» باڵوێزی پێشووی فەرەنسا لە واشێنگتۆن لە کاردانەوەیەکدا بەرامبەر بە ھەوڵی ئەمریکا بۆ بووژاندنەوەی بایکۆتەکانی سەر ئێران ، ڕایگەیاند: نزیکترین ھاوپەیمانەکانی ئەمریکاش نەیاری سیاسەتی ئەوپەڕی گوشاری واشێنگتۆنن.

بە پۆس ڕاپۆرتی ناوەندی ھەواڵدەریی ئیرنا، «ژێرار ئاروود» باڵوێزی پێشووی فەرەنسا لە واشێنگتۆن سەرلەبەیانیی ڕۆژی ھەینی لە کاردانەوەیەکدا بەرامبەر بە داخوازیی فەرمیانەی «مایک پەمپێئۆ» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا لە ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ چالاک کردنی میکانیزمی پەلەپیتکە لە بڕیارنامەی ٢٢٣١ لە پەیامێکی توییتێری دا نووسی: لە ئێستادا

نزیکترین ھاوپەیمانە ڕۆژئاواییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاشبە بێ دڕدۆنگی ، ڕەوایەتیی کەڵک وەرگرتنی ئەمریکا لە میکانیزمی پەلەپیتکە کە لە بڕیارنامەی ٢٢٣١دا گونجێندراوە،ڕەت دەکەنەوە، دیارە ئەمەش پابەندبوونیان بە برجام و دژایەتییان لەگەڵ سیاسەتی ئەمریکایی ئەوپەڕی گوشار دژی ئێران پشتڕاست دەکاتەوە.

«ئاروود» ھەروەھا وێڕای ئاماژە کردن بە بەیاننامەی بێ وڵاتە ئەورووپییەکە لە بارەی ڕەت کردنەوەی ئەو ھەنگاوەی ئەمریکا و پێداگرتنی لە سەر ئەمەی کە واشێتگتۆن لە بەر کشانەوەی لە بەرجام ئیدی بۆی نییە باسی میکانیزمی پەلەپیتکە بکات، وتیشی: ئەم بابەتە قسەوباسی لە بارەی جێ و شوێنی ئەمڕۆی ئەمریکا لە جیھاندا ھێناوەتە ئاراوە.

جێگای ئاماژەیە سێ وڵاتە ئەورووپییەکەی ئەندامی بەرجام واتە ئاڵمانیاو بریتانیاو فەرەنسا دەستبەجێ دوای ھەنگاوەکەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەک دا ڕایانگەیاند: لە کردەوەی ئەمریکا لەمەڕ بەکارھێنانی میکانیزمی پەلەپیتکە دژی ئێران داکۆکیی ناکەن.

سەرپەیڤ