ئاب 22, 2020 08:45 Asia/Tehran
  • پلوسی: ئەمریکا لەگەڵ خراپترین کارەسات و قەیراندا بەرەوڕووە

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا جارێکی تر لە سەرۆک کۆمارو سەرۆکی زۆرینەی کۆماریخوازانی ئەنجومەنی سێنای ئەمریکا بە توندی ڕەخنەی گرت.

بەپێی ڕاپۆرتی سی ئێن ئێن، «نانسی پلوسی»سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە لێدوانێکدا لە کۆبوونەوەی ساڵانەی پارتی دیموکرات لە ساڵی ٢٠٢٠ ڕایگەیاند: ئەمریکا لەگەڵ خراپترین قەیرانی تەندروستی و ئابووریی مێژووی خۆی دا بەرەوڕووە.

پلوسی لە وتەکانی دا ئاماژەی کردە گەڵاڵەگەلێک کە لە ئەنجومەنی نوێنەراندا بۆ بەرپەرچ دانەوەی ڕەگەز پەرستی، توندوتیژیی چەکدارانە و زیادکرانی موچە تێپەڕێندراو کەچی لە ئەنجومەنی سێنادا نەیارەتیی لەگەڵ کرا.

نانسی پلوسی دانی بەوەش دا نا کە پتر لە پێنج ملوێن ئەمریکی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ھاتوون و پتر لە ١٧٠ ھەزار کەسیش گیانی خۆیانیان لە دەست داوە و ھەر لە بەر ئەمەش یاسایەک بۆ پاراستنی گوزەران و گیانی خەڵک و داھاتووی دیموکراسی لە ئەمریکا پەسەند کرا کە «میچ مەک کانێل»ی سەرۆکی زۆرینەی کۆماریخوازان  لە ئەنجومەنی سێناو دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا دژی پەسەند کرانی وەستان.

ئەم کاربەدەستەی ئەمریکی لەو باوەڕەدایە کە کۆماریخوازان لە باتی لەنێو بردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا ھەوڵ دەدەن یاسای ڕاژەکاریی دەرمانی لەنێو بەرن.

نانسی پلوسی لە کۆتایی دا داوای لە جەماوەری ئەمریکا کرد کە لە ھەڵبژاردنی مانگی نوامبەر بە «جۆ بایدێن» پاڵێوراوی دیموکراتەکان دەنگ بدەن.

سەرپەیڤ