ئامادەیی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی بۆ سەردانی تاران
بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی، لە پەیامێکی توییتێری دا باسی سەردانی تارانی کرد بە مەبەستی دیدارو وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی ئێرانی.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «ڕافائێل گروسی» بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی بە بڵاو کردنەوەی توییتێرێک ڕایگەیاند کە بۆ وتووێژ سەبارەت بە ھێندێک پرسی چارەسەر نەکراوی نێوان ئاژانس و ئێران، ڕۆژی دووشەممە سەردانی تاران ەکات.
گروسی لەم توییتەی دا نووسی: ھیوای بە کرانەوەی کەناڵێکی وتووێژی ڕاستەوخۆو کاریگەرو لە سەر بنەمای ھاوکارییەو ئەمەش بە شێویست دەزانێت.
ئەم توییتە چەند خولەکێک دوای بڵاو بوونەوەی ھەواڵەکەی «کازم غەریب ئابادی» باڵوێزو نوێنەری ئێران لە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان لە ڤییەنا سەبارەت بە سەردانی «گروسی» بۆ تاران بڵاو بووەوە.
«غەریب ئابادی» ڕۆژی شەممە لە پەرەی تایبەتی خۆی لە توییتێردا نووسی: سەردانەکەی «گروسی» بۆ تارن لە ئاراستەی بەردەوام کردنی پەیوەنڕی و ھاوکارییەکانی نێوان ئێران و ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی ئەنجام دەگرێت.