ئاب 24, 2020 17:16 Asia/Tehran
  • دان پیادانانی پەمپێئۆ بە تەریک کەوتنەوەی جیھانیی ئەمریکا لە ھەمبەر ئێراندا

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا وێڕای بڵاو کردنەوەی توییتێک دانی نا بە تەریک کەوتنەوەی جیھانیی ئەمریکا لە ھەمبەر ئێراندا.

«مایک پەمپێئۆ» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا، ڕۆژی دووشەممە وتووێژی ئەم دواییەی خۆی لەگەڵ کەناڵی ھەواڵیی «فەکس نیوز» دا کە ھاوپەیوەند بوو بە ئێرانەوە، لە پەڕەی توییتێرەکەی دا بڵاو کردەوە.

«پەمپێئۆ» لە وتووێژەکەی لەگەڵ فەکس نیوز، وێڕای ھەوڵدان بۆ چەواشەکاریی لای بیروڕای گشتی لە بارەی تەریک کەوتنەوەی جیھانیی ئەمریکاو شکست ھێنانی سەرشۆڕانەی بە تایبەت لەمەڕ پرسی بەرنووسی بڕیارنامەی درێژ کردنەوەی بایکۆتی چەکەمەنیانەی سەر ئێران ، بانگەشەی کرد: ڕێبەرانی وڵاتانی جیھان و ھاوتاکانی لە وڵاتانی جۆربەجۆر پێی دەڵێن کە ئەمریکا کارێکی گونجاو دەکات.

«مایک پەمپێئۆ» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا لە پاساوی نەیارەتیی وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشت لەگەڵ بەرنووسی بڕیارنامەی درێژ کردنەوەی بایکۆتی چەکەمەنیانەی سەر ئێران بانگەشەی کرد: ئەو وڵاتانە لە ڕێکخراوەی نەتەوەکاندا ڕاشکاوانە نەیانوتووە کە ئێران بۆی ھەیە دەستی بە چەکەمەنیی سەربازی بگات.

ھەوڵی کاربەدەستانی ئەمریکی بۆ درێژ کردنەوەی بایکۆتی چەکەمەنیانەی سەر ئێران لە ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان شکستی ھێناوە.

 

سەرپەیڤ