ئاب 27, 2020 03:44 Asia/Tehran
  • جەختی ئێران لە سەر پشتگری کردن لە ڕەوتی چارەسەریی سیاسیی قەیرانی سووریا

ھاریکاری باڵای وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری تایبەتیی سیاسی لە دیداری نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە مەڕ کاروباری سووریا لە سەر داکۆکیی تاران لە ڕەوتی چارەسەریی سیاسیانەی قەیرانی سووریا پێی داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی فەرمانگەی گشتیی ڕاگەیاندن و کاروباری وتەبێژیی  وەزارەتی دەرەوە،«عەلی ئەسغەر حاجی» ھاریکاری باڵای وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری تایبەتیی سیاسی و «گییەر پێدرسۆن» نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە مەڕ کاروباری سووریا لە دیدارێکدا گە لە ژێتێڤ ئەنجامی گرت، سەبارەت بە دوایین ئاڵوگۆڕەکانی سوریا بەتایبەت سێھەمین دانیشتنی لێژنەی یاسای بنەڕەتیی ئەم وڵاتە کە لە ئێستادا خەریکە بەڕێوە دەچێت، بیروڕایان گۆڕییەوە.

ھاریکاری باڵای وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری تایبەتیی سیاسی ھەر لە دیدارەکەدا جەختی لە پشتگریی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕەوتی چارەسەریی سیاسیی قەیرانی سووریاو بەردەوامیی وتووێژەکانی لێژنەی یاسای بنەڕەتیی کردەوە.

نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکانیش لەم دیدارەدا وێڕای ستایش کردنی ڕۆڵی ئێران لە پشتگری کردنی کاری لێژنەی یاسای بنەڕەتیی سووریا لە دەرەنجامی دانوستانەکان لە یەکەم ڕۆژدا خۆشحاڵی دەریڕی.

 

 

سەرپەیڤ