ئاب 28, 2020 15:49 Asia/Tehran
  • دەست پێ بوونی دانوستانی نێوماڵی ئەفغانییەکان لە حەوتەی داھاتووەوە

داونستانی دەوڵەتی ئەفغانستان و تاقمی تالیبان بۆ کۆتایی ھێنان بە شەڕ لەم وڵاتەدا حەوتەی داھاتوو دەست پێ دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئاوا، لە کاتێکدا کە دەوڵەتی ئەفغانستان ھێشتا پاشماوەی زیندانییەکانی تالیبانی ئازاد نەکردووە، «عەبدوڵڵا عەبدوڵڵا» سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ڕێککەوتنی نیشتیمانیی ئەفغانستان ڕۆژی پێنج شەممە لە کابۆل دا وتی: دانوستانی نێو ماڵی ئەفغانییەکان بە شیمانەی زۆرەوە حەوتەی داھاتوو دەست پێ دەکات. 

عەبدوڵڵا وتیشی: تاقمی دانوستانکاری دەوڵەتی ئەم وڵاتە بۆ وتووێز لەگەڵ تالیبان پێکھاتووە.

تاقمی تالیبان کە شاندی دانوستانکاری خۆی لەگەڵ دەوڵەتی ئەفغانستان دیاریی کردووە، ھێشتا لە بارەی دەست پێ بوونی داوستانی نێوماڵی ئەفغانستان ڕای خۆی دەرنەبریوە.

«عەبدوڵڵا عەبدوڵڵا» سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ڕێککەوتنی نیشتیمانیی ئەفغانستان  لە بەشێکی دیکە قسەکانی دا وتوویەتی: پێڕستی بەکجاریی کابینەی ئەفغانستان یەکلایی بووەتەوەو حەوتەی داھاتوو ڕایدەگەیەنن.

 

سەرپەیڤ