یەکێتی ئەورووپا: پابەندی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران دەبین
ئاب 30, 2020 10:42 Asia/Tehran
وتەبێژێکی یەکێتی ئەورووپا ڕایگەیاند کە ئەم یەکێتییە پابەندی ڕێکەوتنی ناڤۆکیی ئێران دەمێنێتەوە.
وتەبێژێک بە ناوی یەکێتی ئەورووپاوە بەردەوامبوونی پابەندی ئەم یەکێتییەی بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران ڕاگەیاندووە.
پیتر ستانۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێرانی بە هۆکارێکی گرنگ بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی لە جیهان دا ناو بردووە.
ناوبراو وتی: ڕێککەوتنی ناڤۆکی بە کۆی دەنگ لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پەسەند کراوە، یارمەتیدەری ئاسایشی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەورووپا و ناوچەکانی دیکەش دەبێت.
وتیشی: یەکێتی ئەورووپا لە چوارچێوەی ڕێزگرتن لە یاسای نێودەوڵەتی و پاراستنی ئاسایشی جیهان بەردەوام پابەندی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی دەمێنێتەوە.