کشانەوەی سکرتێری گشتیی رێکخراوی بازرگانیی جیھانیی
ئاب 31, 2020 21:57 Asia/Tehran
سکرتێری گشتیی رێکخراوی تیجارەتی جیھانیی ، لە درێژەی کێشە و ناکۆکیەکانی ئەم رێکخراوەیە لە گەڵ حکومەتی ئەمریکا لە پۆستەکەی کشایەوە .
بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی رۆیتێرز ، بە توندبوونی ناکۆکیەکانی نێوان رێکخراوی بازرگانیی جیھانیی و حکومەتی واشنگتۆن ، رۆبێرتۆ ئازەڤێدۆ سکرتێی گشتیی ئەم رێکخراوەیە رۆژی دوشەممە لە پۆستەکەی وازی ھێنا .
واشنگتۆن بانگەشەی ئەوە دەکات ، نرخنامەکانی رێکخراوی بازرگانیی جیھانیی بۆ ئەمریکا دادوەرانە نیە و ئەم رێکخراوەیە نەیتوانیوە پێش بگرێ بە ھەنگاوە نادادوەریە تیجاریەکانی چین .
دۆناڵد تڕەمپ تەنانەت پێشنیاری بەجێھێشتنی ئەم رێکخراوەی داوە .