ئه‌یلوول 08, 2020 22:20 Asia/Tehran
  • بریندار بوونی ھەستی موسڵمانان دوابەدوای سوکایەتی کردنی گۆڤارەکەی فەرەنسا بە پێغەمبەری سەردار(ص)

سەرۆکی پەرلەمانی نیشتیمانیی پاکستان لە دیداری وەزیری کاروباری ئایینیی ئەم وڵاتە، سوکایەتیی گۆڤارەکەی فەرەنسا بە کەسایەتیی پیرۆزی پێغەمبەری سەردار(ص)ی بە ھۆکاری بریندار بوونی ھەستی موسڵمانان زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران،«ئەسەد قەیسەر» لەم دیدارەدا کرداری سوکایەتیکارانەی گۆڤاری فەرەنسیی «شارلی ئەبدۆ»ی بە پێغەمبەری سەردار(ص) شعرمەزار کردو لە سەر پێویستیی ڕۆڵگێڕانی دامەزراوەو کۆڕوکۆمەڵە نێونەتەوەییەکان لەوانە ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی بۆ ڕاگرتنی دیاردەی نەگریسی ئیسلام ترسێن کردن لە ڕۆژئاوا، پێی داگرت.

سەرۆکی پەرلەمانی نیشتیمانیی پاکستان وێڕای داخوازیی ھەڵوێست گرتنی کۆڕوکۆمەڵە نێونەتەوەییەکان لە ھەمبەر ئیسلام ترسێن کردن و دژایەتی کردنی ئیسلام لە کۆڕوکۆمەڵەکانی ڕۆژئاوا وتیشی: جیھان دەبێ پێش بە خەوشێندرانی ھەستی ملوێنان موسڵمان بگرێت.

وتیشی: بوونی پیرۆزی پێغەمبەری سەردار حەزرەتی موحەممەدی موستەفا(ص) نیعمەت و بەرەکەتە بۆ تەواوی جیھان و ھەر بۆیە دەوڵەتی فەرەنسا دەبێ پێش بە وەھا ھەنگاوگەلێکی قیزەون بگرێت.

«نورولحەق قادری» وەزیری کاروباری ئایینیی پاکستانیش وتی: ھەنگاوی سوکایەتی کارانە دژی پیرۆزایەتییەکانی ئیسلام پیلانی ئیستیکبارو ڕۆژئاوایە بۆ دروست کردنی ڕق و بێزاری و ئاڵۆزی نانەوە لە نێوان ئایینە ئیلاھییەکان و ڕاگیرانیشی پێویستی بە یەکگرتن و ڕێکخستنی زیاتری نێوان ئایینەکانە.

پێشتریش سەرۆک کۆمار، سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی پاکستان داوای ھەڵس و کەوتی لێبڕاوانە لەگەڵ ھۆکارانی سوکایەتی کردن بە کەسایەتیی پیرۆزی پێغەمبەری سەردار(ص)یان کرد بوو.

سەرپەیڤ