ترەمپ: بۆ شکست پێھێنانی بایدێن لە گیرفانی خۆشم خەرج دەکەم
دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکاو پاڵێوراوی پارتی کۆماریخواز لە ھەڵبژاردنەکانی ئەم وڵاتە وتی: ئەگەر ناچار بێت بۆ ململانێی ھەڵبژاردن لە گیرفانی خۆشی خەرج دەکات.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆوتەلەفزیۆن، بەرلەمە بلۆمبێرگ وای بڵاو کردبوەوە کە دۆناڵد ترەمپ کە خاوەنی ڕێکخراوەیەکی گەورەی ئابوورییە، بە تەمایە ملوێنان دۆلار پارەی نەخت بۆ ململانێی ھەڵبژاردن بە مەبەستی ھەڵبژێردرانەوەی خەرج بکات.
لە کاتێکدا کە تەنیا کەمتر لە دوو مانگ ماوە بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتی لە ئەمریکا، بە پێی ڕاوەرگرتنێک کە ئەنجامی گرتووە وادیارە «جۆ بایدێن» لە لای بیروڕای گشتیی ئەمریکا ھەل و مەرجێکی باشترب ھەیە.
ڕەوشتی ھەتا ڕادەیەک باشتری بایدێن، لە بەر کرداری لاوازی ترەمپ لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییەیە.
بە پێی ڕاوەرگرتنێک نیوەی لایەنگرانی بایدێن لە بەر دژایەتیی توندیان لەگەڵ ترەمپ بە بنکەکانی ئەمەوە پەیوەست بوونە.
بەڕێوەبەرایەتیی لوازی ترەمپ لە بەرامبەر تەشەنای کۆرۆناو قسە دژ بەیەکەکانی سەبارەت بە ناڕەزامەندییە نێوخۆییەکان لە ئەمریکا لەو بەڵگانەیە کە بووەتە ھۆی دابەزینی ئاستی دڵخوازبوونی.