ھێرشی تیرۆریستی بۆ سەر جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئەفغانستان
جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئەفغانستان و شاندەکەی ھاوڕێی لە کابۆلی پێتەختی ئەم وڵاتە کەوتنە بەر ھێرشی تیرۆریستی.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم، «تاریق ئاریەن» وتەبێژی وەزارەتی نێوخۆی ئەفغانستان ڕایگەیاند: سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە کاروانی ترۆمبیلەکانی ھەڵگری « ئەمرۆڵڵا ساڵح» جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئەفغانستان و شاندەکەی ھاوڕێی لە ناوچەی چوارەمی ئاسایشتیی کابۆل، کەوتنەبەر ھێرشێکی تیرۆریستی کە لەم ھێرشەدا «ئەمرۆڵڵا ساڵح» گیانی بە سەلامەتی دەرکرد.
«تاریق ئاریەن» وتیشی: لەم تەقینەوەیەدا لانیکەم دە کەس کوژران و ٢٠ کەسیش بریندار بوون.
سێ کەس لە پاسەوانەکانی «ئەمرۆڵڵا ساڵح»یش لە ئەنجامی تەقینەوەکە بریندار بوونە .
جێگای ئاماژەیە کە تاقمی تالیبان لە ڕێگای «زەبیحوڵڵا موجاھید»ی وتەبێژەکەیەوە دەست تیادا بوون لەو ھێرشە تیرۆریستییەی ڕەت کردووەتەوەو تا دێستاش ھیچ تاقمێکی دیکە بەرپرسایەتیی ڕووداوەکەی بە ئەستۆ نەگرتووە.