ناڕازیانی هێلەک زەرد هەمیسان لە پاریس خۆپیشاندانیان کرد
ئهیلوول 12, 2020 22:16 Asia/Tehran
ناڕازیانی فەڕانسی بزووتنەوەی ناسراو بە هێلەک زەردەکان سەرەڕای بەرتەسکیەکانی هاوپەیوەند بە کۆرۆنا جارێکی دیکە ناڕەزایەتیەکانیان لە پاریس دەسپێکردەوە .
ڕازیانی فەڕانسی ناسراو بە هێلەک زەردەکان ئەمڕۆ جارێکی دیکە لە شەقامەکانی پاریس کوبوونەوە و دەستیان کرد بە ناڕەزایەتی دەربڕین دژی سیستمی سەرمایەداری و سیاسەتەکانی حکومەتی ئیمانوئێل مەکرون سەرۆک کۆماری فەڕانسە .
ئەو ناڕەزایەتیانە لە حاڵێکدا بەڕێوە چوو کە حکومەتی فەڕانسا بەرلەوەش بەکارهێنانی ماسکی بە ئیجباری کرد بوو و کۆبوونەوەی خەڵک لە شوێنە گشتیەکانی بۆ پێنج کەس بەرتەسک کردبووەوە.
وێنە بڵاوکراوەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا نیشان ئەدات کە پۆلیس بە گازی فرمێسک هێن پەلاماری کردووەتە سەر ناڕازیان . هەندێ لە ڕاپۆڕتەکانیش دەڵێن پۆلیس ناڕازیەکی هێلەک زەردی قۆڵبەست کردووە .