ئه‌یلوول 15, 2020 13:42 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی ھەنگاوی دژی ئیسلامیی گۆڤاری فەرەنسیی «شارلی ئەبدۆ» لە ڕووسیا

موسڵمانانی ڕووسیا، سوکایەتی کردنی گۆڤاری فەرەنسیی «شارلی ئەبدۆ» بە پیرۆزایەتییەکانی ئیسلامی ئیدانە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، ئیدارەی مەعنەویی موسڵمانان بەشی ئاسیایی ڕووسیا بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەکی توند، ھەنگاوەکەی ئەو گۆڤارە فەرەنسییەی لەمەڕ بڵاوکردنەوەی ھەمدیسانی کاریکاتێری سوکایەتی کردن بە پێغەمبەری ئیسلام(ص)ی ئیدانە کردو بە کارێکی لێ نەبووراوی زانی.

لە بەشێکی ئەم بەیاننامەیەدا ھاتووە: ئەم ھەنگاوە لە ڕوانگەی تەواوی موسڵمانانی دنیاوە تاوانێکی قیزەونە.

ئیدارەی مەعنەویی موسڵمانان بەشی ئاسیایی ڕووسیا، ھەروەھا جەختی لەوە کردەوە کە بڵاوکرانەوەی ئاوا کاریکاتێرگەلێکی سوکایەتی کارانە لە بارەی حەزرەتی موحەممەد(ص) ھێرشێکی بەبەرنامەیە بۆ سەر ئیسلام و کۆکەڵگای دینداران لە سەرتاسەری جیھان.

گۆڤاری فەرەنسیی «شارلی ئەبدۆ» حەوتەی ڕابردوو لە ھەنگاوێکی پڕکێشانەدا جارێکی تر کۆمەڵێک کاریکاتێری سوکایەتی کارانە لە پێغەمبەری سەردار(ص)ی بڵاو کردەوە.

سەرپەیڤ