ئه‌یلوول 19, 2020 16:42 Asia/Tehran
  • ناڕەزایەتی دژی ڕەگەز پەرەستی لە پۆڕتلەندی ئەمریکا

ناڕەزایەتیەکانی دژی ڕەگەز پەرەستی لە شاری پۆڕتلەندی ئەمریکا جارێکی دیکە دەسپێکرایەوە .

 

 بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی ماڵپەڕی " کی جۆ دەبڵیو ئەیت " ناڕەزایەتیەکانی دژە ڕەگەز پەرەستی لە شاری پوڕتلەند لە ئیالەتی ئورگانی ئەمریکا کە بە هۆی ئاگرکەوتنەوەی بەربڵاو و دۆخی خراپی کەش و هەوا زیاتر لە هەفتەیەک وەدوا کەوتبوو ڕۆژی هەینی  سەرلە نوێ دەسپێکرایەوە و فەرمانبەرانی  فیدڕاڵ کە لە ژێر فەرمانی ڕاستەوخۆی دوناڵد تڕەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا چالاکی دەکەن بۆ  ڕووبەڕوو بوونەوە  لە گەڵ ناڕازیان لەو ناوچە جێگیر بوون .

پۆلیسی پوڕتلەندیش بو بڵاوە پێکردنی ناڕازیان کەڵکیان وەرگرت لە گازی فرمێسک هێن .

پۆلیسی پوڕتلەند هەروەها ژومارێک لە ناڕازیانی قۆڵبەست کرد.

لە ناڕەزایەتیەکانی هەفتەکانی ئەم دواییە دژی ڕەگەز پەرەستی لە ئەمریکا هەزاران کەس بریندار بوون و قۆڵبەست کران .

سەرپەیڤ