ئه‌یلوول 24, 2020 21:52 Asia/Tehran
  • زەریف: دانوستانەکانی ئێران و ڕووسیا لە بارەی ھاوکارییە سەربازییەکان ھەروا بەردەوامە

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران باسی بەردەوامیی دانوستانەکانی نێوان تاران_مۆسکۆی کرد لە بواری ھاوکاریی سەربازی.

«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە سەردانی مۆسکۆی کردووە، ڕۆژی پێنج شەممە بەرلە دیداری لەگەڵ «سێرگێئی لاڤرۆف» وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا لە وتووێژێکدا لەگەڵ ھەواڵدەریی سپۆتنیکی ڕووسا وتیشی: ئێران و ڕووسیا دانوستانێکی باش و چڕوپڕیان لە بواری ھاوکاریی سەربازی ھەبووە.

زەریف لەمەڕ زیندانییە  دووڵاتییەکانی ئەمریکا لە ئێران و شێوازی گۆڕینەوەیان وتی: ئێران لە ڕێگای وڵاتێکی سێھەمەوە بۆ وێنە سوییسڕا ئامادەی گۆڕینەوەی تەواوی زیندانییە دوووڵاتییەکانە.

زەریف لە بارەی ھەنگاوەکانی دژی ئێرانیی ئەم دواییەی ئەمریکاش وتی: ھاوکارییەکانی ئێران لەگەڵ دراوسێکانی بە پێچەوانەی بایکۆتە نایاساییەکانی ئەمریکا ھەروا بەردەوامە.

ناوبراو وێڕای پێداگرتن لە سەر بێ ئەنجام بوونی بایکۆتە دژی ئێرانییەکانی ئەمریکاش وتی: ئەمریکا بۆخۆی باش دەزانێ کە بایکۆت و سیاسەتی« ئەوپەڕی گوشار»دژی ئێران شکستی ھێناوە.

زەریف سەبارەت بە دەست درێژکارییەکانی ھاوپەیمانیی سەعودی بۆ سەر یەمەنیش جەختی کرد: عەرەبستان و ھاوپەیمانییەکەی لە شەڕی دژی یەمەن توشی تاوانی جەنگی و دڕندەکاریی دژی مرۆڤایەتی ھاتوون.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە بارەی ڕێککەوتنی ئەم دواییەی ڕژێمی زایونی لەگەڵ ئبمارات و بەحرەینیش وتی: ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونی لە مێژە کراوەو بابەتێکی تازە نییەو ئەم ڕێککەوتنە خەنجەرێکی کە لە پشتی ئارمانجەکانی گەلی فەلەستین ڕۆ کراوە.

 

سەرپەیڤ