ئه‌یلوول 30, 2020 03:39 Asia/Tehran
  • کوژرانی ٥٠ زیندانیی ئازادکراوی تالیبان لە ئەفغانستان

دەیان کەس لەو زیندانیانەی تالیبان کە لەم دواییەدا لە بەندیخانەکانی دەوڵەت ئازاد کرا بوون، لە گۆڕەپانەکانی شەڕ لەگەڵ ھێزەکانی ئەفغانستان کوژران.

ڕۆژنامەی بەیانیی کابۆل بە گێڕانەوە لە لێکۆڵینەوەیەکی زانکۆی «کوینر بڵفاست» ڕۆژی سێ شەممە نووسی: ھێندێک لە بەرپرسانی لەشکری، فەرماندەران ، ئەندامانی لێژنەی ڕاکێشان و کۆمەڵێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کوەیتەی تالیبان و یاریدەرانی پارێزگاری خۆدیاریکردوویان کە ژمارەیان دەگاتە ٥٠ کەس، دوای ئازاد کرانیان لە بەندیخانەکانی دەوڵەت لە پێکدادانەکانی ئەم دواییەدا کوژراون.

لەم لێکۆڵینەوەیەدا لە ١٠٨ زیندانیی ئازاد کراوەی تالیبان ٧٤ کەسیان دانیان بەوەدا ناوە کە ھەمیسان چوونەتەوە بۆ بەرەکانی شەڕ.

دەوڵەتی ئەفغانستان بەگوێرەی ڕێککەوتننامەی ئاشتیی ئەمریکاو تالیبان پتر لە پێنج ھەزار زیندانیی سەر بەم تاقمەی لە بەندیخانە دەوڵەتییەکان ئازاد کرد ھەتا بەستێن بۆ ئانوستانی ئاشتیی نێوماڵی ئەفغانستان خۆش کات. ئەو زیندانیانە لەکاتی ئازادکراندا بە نووسراوە بەڵێنیان دا بوو کە جارێکی تر ڕوو لە مەیدانەکانی شەڕ نەکەنەوەو تالیبانیش ئەو بەڵێنەی پشتڕاست کردبوونەوە.

سەرپەیڤ