ئه‌یلوول 30, 2020 12:28 Asia/Tehran
  • داخوازیی ئەنجومەنی ئاسایشت بۆ ڕاگرتنی دەستبەجێی تێکھەڵچوونەکان لە «قەرەباغ»

ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان شەوی چوارشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک داوای ڕاگیرانی دەستبەجێی تێکھەڵچوونەکان لە ناوچەی«قەرەباغ»ی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، لەم بەیاننامەیە دا کە لە لایەن« عەبدۆ ئاباری» سەرۆکی ئەم خولەی ئەنجومەنی ئاسایشت خوێندرایەوە، داوا لە کۆماری ئازەربایجان و ئەرمینیا کراوە ھەتا دەست بەجێ تێکھەڵچوونەکانیان لە ناوچەی «قەرەباغ» ڕابگرن. 

ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان  ڕۆژی سێ شەممە بۆ تاوتوێ کردنی خولی تازەی پێکدادانەکانی نێوان کۆماری ئازەربایجان و ئەرمینیا لە ناوچەی «قەرەباغ» کۆبوونەوەیەکی لوتکەیی بەڕێوە برد.

ئەم دانیشتنە بە پێی داخوازیی ئاڵمانیاو فەرەنسا بەڕێوە چوو.

سەرپەیڤ