تشرینی یه‌که‌م 03, 2020 07:24 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری ئەمریکا گوێزرایەوە بۆ نەخۆشخانە

"دۆناڵد ترامپ "سەرۆک کۆماری ئەمریکا دوابەدوای توشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا ، گوێزرایەوە بۆ نەخۆشخانەی سەربازیی" ڤاڵتەر ڕید" لە واشنتۆن.

کۆشکی سپیی شەوی هەینی ڕایگەیاند ، ترامپ بۆ دەرمان کران چند ڕۆژێک لە نەخۆشخانەی سەربازیی " ڤاڵتەر ڕید " دەبێت. کۆشکی سپیی هەروەها وتی: ترامپ ناێهەوێ ئەرک وئەستۆگریەکانی سەرۆک کۆمارەتی بسپێریت بە جێگرەکەی واتە  مایک پەنس وهەروا سەرباری نەخۆشی کاروبارلەدەستی خۆی دادەبێت.

هەڵمەتی گوێزرانەوەی ترامپ بۆ نەخۆشخانەی سەربازیی " ڤاڵتەر ڕید" بە کەڵک وەرگرتن لە کۆپتەر ئەنجام بوو. پزیشکی کۆشکی سپییش ڕایگەیاند  ترامپ لە بەیانی هەینیەوە تاو  و  یاوی هەبووە وبە هۆی توشبوون بە کۆڕۆنا ڕەنج دەبات . هەرلەو حاڵەدا پزیشکەکانی ڕایانگەیاندوە ، تووشبوونی ترامپی ٧٤ساڵان بەڤایرۆسی کۆڕۆنا دەتوانێ بە هۆی تەمەنی زۆر وزێدەبوونی کێشی بۆ ناوبراو مەترسیداربێت. دۆنالد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا شەوی پێنجشەممە بە کاتی خۆجێیی لە توئیتر لە توشبوونی خۆی وهاوژینەکەی بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا هەواڵی دا.

ترامپ چەند کاژێر لەمەوپیش لە ڕاگەیاندنی هەواڵی پۆزەتیڤ بوونی تاقیکاری کۆڕۆنای خۆی لە توئیتر ، لە پۆزەتێڤ بوونی کۆرۆنای " هوپ هیکس" یەکێ لە یاریدەرەکانی هەواڵی دابوو.

ئەمریکا هەرئێستاکە لە سەرووی وڵاتانی جیهان دایە هەم لە باری ژماری توشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا وهەم لەباری ڕادەی مردنی بە ھۆی ئەم ڤایرۆسەوە.

سەرپەیڤ