تشرینی یه‌که‌م 04, 2020 22:42 Asia/Tehran
  • عەلی قەرەداغی بۆ ماکرۆن: داهاتوو بۆ ئیسلامە

ئەمینداری گشتی یەکێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان نامەیەکی ئاڕاستەی سەرۆکی فڕەنسا کرد و رایگەیاند، نیگەران مەبە لەسەر ئایندەى ئاینەکەمان، ئیسلام رۆژێک لە رۆژان پشتى بە یارمەتى دەستەڵات نەبەستوە، شمشێریشى بەڕوى نەیارانیدا بەرزنەکردوەتەوە تا لەو رێگایەوە ئاڵاو دروشمى خۆى بسەپێنێت.

د. عەلى قەرەداغى، ئەمینداری گشتی یەکێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان لە نامەیەکدا بۆ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند، "ئیسلام بریتییە لە کۆمەڵە راستییەکى گەردوونى نەمر، چارەسازە بۆ ئەو کێشەو گرفتانە کە دەستەڵات و فەرمانڕەواکان نەتوانان لە چارەسەرکردنیان، ئیسلام ئاینى خوایە، نە سیستمێکى فەرمانڕەواییە پشت بە خو و حەزو ئارەزووى دەنگدەران ببەستێ، نە هۆشیاریى و بێداریى جەماوەریش ساختە دەکات".

ئاماژەی بەوەشکردوە، لە هەرکوێ ئازادى هەبێت ئیسلام لەوێیەو دەیبینى کە سەرقاڵى کارى خێر و چاکەدایە، بەم پێیە لە هەر کوێ چەوساندنەوە بوونى هەبێت ئەو لەوێ دەڕوێ و گەشە دەکات با ستەمکارانیش پێیان ناخۆشبێت.

د. عەلى قەرەداغى لەنامەکەیدا بۆ ماکرۆن نووسیویەتی، "ئاینى ئێمە بە قەیراندا تێناپەڕێت، لە داهاتوشدا هەر لە قەیراندا نابێت، چونکە ئیسلام دەستکردى مرۆڤ نیە تا لە پاشەکشەو کزبوونى، لە رەواجپێنەدان و بێبازاڕیى بترسین".

سەرپەیڤ