دوایین ئاماری کۆرۆنا لەجیهان دا
بەپێی دوایین ئاماری توشبوون و مردن بە کۆرۆنا لەجیهاندا، تائێستا 37 ملیۆن و 475 هەزار و 839 کەس توشی کۆرۆنا بون و یەک ملیۆن و 77 هەزار و 594 کەسی دیکەش بەهۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە.
هاوکات، بەپێی ئامارە جیهانییەکان تائێستا 28 ملیۆن و 117 هەزار و 60 توشبوی کۆرۆنا نەخۆشییەکەیان پەڕاندوە.
لەکۆی ژمارەی کەیسە داخراوەکانی کۆرۆنا لەجیهاندا، لەسەدا 96 چاکبونەتەوە و لەسەدا چواریش مردوون.
هاوکات، بەپێی ئامارەکان، لەئێستادا هەشت ملیۆن و 281 هەزار و 185 حاڵەتی توشبون لەناو ماڵان و نەخۆشخانەکاندا ماونەتەوە و لەو ڕێژەیەش لەسەدا 99-ی لەبارێکی ئاسایدا و نزیکەی لەسەدا یەکیش باری تەندروستییان ناجێگیرە.
بەرپرسانی تەندروستسی هیندستانیش ئامارێکی نوێی توشبون و مردن بەکۆرۆنایان لەهیندستان بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا زیاتر لە100 هەزار حاڵەتی توشبوون بەکۆرۆنا تۆمارکراوە و بەوەش ژماری توشبووانی کۆرۆنا لەوڵاتەکەیان گەیشتۆتە حەوت ملیۆن و 53 هەزار و 806 حاڵەت.