تشرینی یه‌که‌م 15, 2020 10:58 Asia/Tehran
  • پەمپێئۆ بۆ فرۆشتنی چەک بە ڕژێمی سەعودی لە ئێران دەیترسێنێ

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ پاسادانی فرۆشتنی ملیاران دۆلار چەک و چۆڵی ئەمریکی بە عەرەبستان بانگەشەکانی پێشووی دژی ئێران دووپات دەکاتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «مایک پەمپێئۆ» وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی چواررشەممە لە دیدار لەگەڵ «فەیسەڵ بن فەرحان» وەزیری دەرەوەی عەرەبستان لە واشێنگتۆن وێڕای ئاماژەکردن بە داکۆکیی ئەمریکا لە فرۆشتنی چەک بە عەرەبستان، بانگەشەی کرد کە ئێران ئاسایشتی ناوچەکەو بەتایبەت عەرەبستانی خستووەتە مەترسییەوە و پستگری لە حوسیەکانی یەمەنیش دەکات.

پەمپێئۆ بانگەشەی کرد، ئەو موشەکە باڵستیکانەی گیرانە دامەزراوە نەوتیی سەعودی ھی ئێران بووەو ئەو تەکنۆلۆژیایەش لە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی یەمەن دا بەکار ھێنراوە لە تارانەوە سەرچاوە دەگرێت.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وێڕای ئاماژە کردن بە ڕێککەوتنی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندیی ئیمارات و بەحرەین لەگەڵ ڕژێمی زایونیش ھیواداریی دەربڕی کە عەرەبستان بەم ڕێککەوتنەی سازانەوە پەیوەست ببێت.

سەرپەیڤ