ھەنگاوی دژی ئیسلامیی دەوڵەتی فەرەنسا لەمەڕ داخستنی مزگەوتەکان
دەوڵەتی فەرەنسا لە درێژەی ھەنگاوە دژی ئیسلامییەکانی بڕێک لە مزگەوتەکانی ئەم وڵاتەی داخست.
بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی تی ئاڕ تیی عەرەبی، «ژێراڵد دارمانێن» وەزیری ناوخۆی فەرنسا، باسی داخرانی ٧٣ مزگەوتی تایبەتی و دوکانی کرد لە سەرەتای ئەمساڵە زایینە لەم وڵاتەدا.
کاربەدەستانی فەرەنسی لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە سیاسەت و کردارە دژی ئیسلامیەکانیان پەرە پێ داوەو ھەنگاوە دژی ئیسلامییەکانیان لە بەرامبەر موسڵماناندا بە بیانووی بەرپەرچ دانەوەی تیرۆریزم ئەنجام دەگرێت.
وتەکانی وزیری ناوخۆی فەرەنساش لە کاتێکدا بڵاو دەبێتەوە کە ماوەیەک لەمەوپێش «ئێمانۆئێل مەکرۆن»ی سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە وتەگەلێکی دژی ئیسلامی دا وتبووی «ئیسلام لە ھەموو شوێنێکی جیھاندا توشی قەیران ھاتووە».
ئەو بانگەشە دژی ئیسلامییانەی کاربەدەستانی فەرنسی لە کاتێکدایە کە دەوڵەتە ئەورووپییەکان لەوانە فەرەنسا لە داکۆکیکارە سەرەکییەکانی تاقمە تیرۆریستەکانی سەقامگرتووی عێراق و سووریان.