بێ رێزی کردن بە ئاڵای چیان سزای بۆ دیاریکرا
تشرینی یهکهم 18, 2020 21:33 Asia/Tehran
حکومەتی چین بێ رێزی کردن بە ئاڵای ئەم وڵاتەی وەک تاوانێکی ھەڵگری سزا راگەیاند .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، بە واژۆکرانی یاسایەکی نوێ لە لیژنەی بەدواداچوونی کۆماری گەلی چین ، لەمەوپاش زیانگەیاندن یان بێڕێزی کردنی بە ئەنقەست بە ئاڵای ئەم وڵاتە وەک تاوانی ھەڵگری سزا سەیری دەکرێ و کەسی تاوانبار لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ دا دەکرێ .
ئەم یاسایە لە سەرەتای ساڵی 2021 ی زایینیەوە لە سەرانسەری کەوشەنی چین ، ھۆنگ کۆنک و ماکائۆ، جێبەجێ دەکرێ .