تشرینی یه‌که‌م 23, 2020 11:33 Asia/Tehran
  • ئوباما: درۆو بوختان کردن بووەتە بەشێک لە شێوازی بەڕێوەبەرایەتی کردنی ترەمپ

سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا وێڕای ڕەخنەگرتن لە سەرۆک کۆماری ئێستای ئەم وڵاتە،درۆو بوختان کردنی بە بەشێک لە شێوازی بەڕێوەبەرایەتی کردنی خۆی و یاریدەرەکانی زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، باراک ئوباما سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا لە لێدوانێکدا لە شارڕی فیلادیلفیای ویلایەتی پێنسیلڤانیا بۆ داکۆگی کردن لە «جۆ بایدێن» پاڵێوراوی دیموکراتەکان لە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئەم وڵاتە لە سێھەمی نوامبەری ٢٠٢٠ ڕەخنەی لە «دۆناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ئێستای ئەمریکا گرت و وتی: ترەمپ سوکایەتی بە نەیارانی خۆی دەکات کە دیارە ئەمەش بۆ سەرۆک کۆمارێک ھەڵس و کەوتێمی ئاسایی نییە.

سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا وێڕای ئاماژە کردن بە توشبوونی ترەمپ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، وتیشی: تەنانەت ھەنگاوی پێویستی بۆ پاراستنی خۆشی لەم نەخۆشییە ھەڵنەگرت و وادیارە ناتوانێ ھیچ شتێک بە ھەند بگرێت.

ئەمریکا لە سەروبەندی بەرپاکردنی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتی دایەو ڕاوەرگرتنەکان سەرکەوتنێکی باش بۆ «دۆناڵد ترەمپ» پێش بینی ناکەن.

سەرپەیڤ