کوژرانی که‌سی دوه‌می رێکخراوی قاعیده لە ئەفغانستان
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌فغانستان ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه ڕایانگه‌یاند، ئه‌بو موحسین میسڕی، فه‌رمانده‌ی باڵای رێکخراوی قاعیده و که‌سی دیوه‌می ئه‌و رێکخراوه، که له لیستی داواکراوترین تیرۆریستیی ده‌زگای لێکۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی ئه‌مریکا بوو، له‌لایه‌ن ھێزە سەربازیەکانی ئه‌فغانستانه‌وه کوژرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌فغانستان رایگەیاند، ئه‌بو موحسن میسڕی له ئۆپه‌راسیۆنی تایبه‌تدا له هه‌رێمی غه‌زنه کوژراوه.
ئه‌بو موحسن میسڕی له ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا تۆمه‌تباره به دابینکردنی پاڵپشتی ماددی و سه‌رچاوه‌ی دارایی بۆ ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بیانی و پیلانگێڕان بۆ کوشتنی ئه‌مریکییه‌کان .
ڕاگه‌یاندنی مردنی ئه‌بو موحسن میسڕی چه‌ند کاتژمێرێک پاش ئه‌وه دێت که له هێرشێکی خۆکوژی‌دا بۆ سه‌ر سه‌نته‌رێکی په‌روه‌رده له کابول که رێکخراوی چه‌کداری داعش به‌رپرسیارێتیه‌که‌ی له‌ئه‌ستۆ گرت، نزیکه‌ی 18 که‌س کوژران و زیاتر له 57 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون.