تشرینی یه‌که‌م 29, 2020 12:38 Asia/Tehran
  • فەرەنسا بە داخستنی مزگەوتێک دوژمنایەتی کردنی لەگەڵ ئیسلام بەردەوام دەکات

دادگەیەک لە فەرەنسا لە درێژەی ھەنگاوەکانی دژی موسڵمانانی ئەم وڵاتە مۆڵەتی داخستنی کاتیی مزگەوتێک دەردەکەت.

بە پێی ڕاپۆرتی یۆرۆنیوز،دادگەیەک لە فەرەنسادا وێڕای پەسەند کردنی بڕیاری وەزارەتی نێوخۆ بۆ داخستنی مزگەوتێک لە نزیکی پاریس بە بانگەشەو بیانووی برەو پێدرانی ڕوانگەی توندئاژۆیانە، ڕایگەیاند کە وەھا کارێک گرفتی یاسایی نییە.

ئەم بڕیارە دوای ئەوە دراوە کە دەوڵەتی ف ەرەنسا مزگەوتی «پانتێن» لە گردوپەڕی پاریسی بە برەو پێدانی ڕوانگەی «توندئاژۆیانەو پشتگری کردن لە ھێندێک ھەڵوێست و بۆچوون» تۆمەتبار کرد کە گوایە بە قسەی وەزارەتی نێوخۆ بووەتە ھۆی کوژرانی «سامۆئێل پاتی» وانەبێژی فەرەنسی.

کاربەدەستانی خۆجێیی و بەرپرسانی دەوڵەتی لە فەرەنسا بانگەشەی ئەوە دەکەن کە مزگەوتی «پانتێن» نۆھەمی ئۆکتۆبەر ڤیدیۆیەکی لە بارەی وتەکانی قوتابییەکی قوتابخانەی شاری «کۆنقلانس سەنت ئۆنۆرین» لە فەیسبوک دا بڵاو کردووەتەوە کە ڕەخنەی لە کردەوەکەی «سامۆئێل پاتی» گرتبوو لە بەر پیشاندانی کاریکاتێری سوکایەتیکەرانە بە کەسایەتیی پێغەمبەری ئیسلام(ص) لە سەر پۆل دا.

دوابەدوای کوژرانی ئەو وانەبێزەی فەرەنسا، دەوڵەت بڕیاری داخستنی کاتیی مزگەوتی «پانتێن»ی دەرکردو «ئێمانۆئێل مەکرۆن»ی سەرۆک کۆماری فەرەنساش لە وتەگەلێکی پڕکێشانەدا ڕایگەیاند بوو کە، وڵاتەکەی لە سەر بڵاو کردنەوەی کاریکاتێری سوکایەتی کردن بە پێغەمبەری ئیسلام بەردەوام دەبێت.

سەرپەیڤ