تشرینی یه‌که‌م 29, 2020 14:03 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندان لە پاکستان بۆ ئیدانەکردنی سوکایەتی بە پێغەمبەری ئیسلام(ص)

جەماوەری پاکستان بە بەرپاکردنی خۆپیشاندان لە شاری کەراچیی ئەم وڵاتە، دوژمنایەتی کردنی ئیسلام لە لایەن سەرۆک کۆماری فەرەنسایان ئیدانە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆوتەلەفزیۆن، جەماوەری پاکستان ڕۆژی چوارشەممە بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە وتەکانی ئەم دواییەی سەرۆک کۆماری فەرنسا لە بارەی بەردەوام کرانی بڵاو کردنەوەی کاریکاتێری سوکایەتی بە پێغەمبەری ئیسلام(ص) لە بەردەم کونسولخانەی فەرەنسا لە شاری «کەراچی» دەستیان دایە خۆپیشاندان.

خۆپیشاندەران جەختیان کرد لە سەر وەدەنرانی باڵوێزی فەرەنسا لە پاکستان.

پێستر نوێنەرانی ئەنجومەنەکانی سێناو نیشتیمانیی پاکستانیش بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە وتەکانی ئەم دواییەی سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە بارەی درێژە پێدانی بڵاو کردنەوەی کاریکاتێری سوکایەتی بە پێغەمبەری ئیسلام(ص) داوای وەدەرنرانی باڵوێزی پاریس لە ئیسلام ئایادیان کرد بوو.

وەزارەتی دەرەوەی پاکستانیش بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە قسەکانی ئەم دواییەی «مەکرۆن» لەمەڕ بەردەوام کرانی بڵاو کردنەوەی کاریکاتێری دژی پێغەمبەری ئیسلام(ص) باڵوێزی فەرەنسا لە ئیسلام ئابادی بانگ کرد بوو.

سەرپەیڤ