فەرەنسا ھەوڵی ئاشت بوونەوە لەگەڵ جیھانی ئیسلام دەدات
دەوڵەتی فەرەنسا دوابەدوای ئەو گرژیانەی کە لە بەر بڵاوکردنەوەی کاریکاتێری سوکایەتیکارانە بە پێغەمبەری ئیسلام(ص) لە نێوان خۆی و موسڵمانان دروستی کرد، لە ئێستادا پەیامی ئاشتی بۆ جیھانی ئیسلام دەنێرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فڕه‌نسا ڕایگەیاندووە: وڵاته‌که‌ی «په‌یامی ئاشتی» بۆ جیهانی ئیسلامی ناردووه و تێیدا جه‌ختی لەوە کردووەتەوە کە، فەڕه‌نسا وڵاتی لێکتێگه‌یشتنه و وڵاتی بێڕێزی و یەکتر قەبوڵ نه‌کردن نیه.
«جان ئیڤ لۆدریان» وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فەڕه‌نسا له‌میانی گفتوگۆکردن له‌سه‌ر بودجه‌ی وڵاته‌که‌ی رایگه‌یاند:ئیسلام و کلتوری ئیسلامی به‌شێکن له مێژوی فڕه‌نسی و ئه‌وروپیمان و ئێمه‌ش رێزیان لێده‌گرین.
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، وڵاته‌که‌ی نامه‌ی ئاشتی ئاڕاسته‌ی جیهانی ئیسلام کردووه و جه‌خت کردووه‌ته‌وه کە، فەڕه‌نسا وڵاتی لێکتێگه‌یشتنه، وڵاتی بێڕێزی و یەکتر قەبوڵ نه‌کردن نیه.