تشرینی دووه‌م 01, 2020 15:03 Asia/Tehran
  • نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌کانی جیهان

ئه‌مڕۆ یەکشه‌ممه‌ 1ی تشرینی دووەمی 2020، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 37 دۆلار و 94 سه‌نت و نرخی‌ بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 35 دۆلار 79 سه‌نت دەفرۆشرێت.

 

گۆڕانکارییه‌کان له‌ نرخی نه‌وت دوای ئه‌وه‌ دێت 20ی نیسانی ئەمساڵ، نرخی نەوتی خاوی ئەمریکی بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بۆ 37 دۆلار لە خوار سفرەوە دابەزی.

لە مانگی ئازاردا، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمترین ئاستی لە دوای ساڵی 2002 تۆمارکرد، بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار 25 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.

سەرپەیڤ